دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای #دهۆک# ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە ناحیەی ڕوڤیا ژنێکی تەمەن 21 ساڵ کوژرا.
هێمن سلێمان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند ئەمڕۆ 5ی تەموزی 2017 لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە ناحیەی ڕوڤیا ژنێک بە ناوی (ه، ج، ح)ی تەمەن 21 ساڵ کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە کێشەیەکی کومەڵایەتی بووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی ڕوڤیا کراوەتەوە بۆ زانینی وردەکاری کوشتنەکەی.
05-07-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,922