خەندان-
لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، 34 ملیۆن لیتر گازوایل بەتانکەر لەکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
بەپێی ئاژانسی میهری ئێرانی، فەرەیدوون یاسمی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەتەوەیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی پارێزگای کوردستان (#سنە#) ڕایگەیاندووە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لەشاری سنەوە 34 ملیۆن لیتر گازوایل بەتانکەر بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.
وتیشی داهاتی فرۆشتنی ئەم بەرهەمە لە نێوان 17 هەزار و 431 بنەماڵەی گوندنشینی ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا دابەشبووە.
یاسمی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیای نەتەوەیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لەپێنج ناوچەی پارێزگای کوردستان، چەندین پلانی بۆ بەرەنگاریی قاچاخی سوتەمەنی لە سنوورەکان جێبەجێ کردووە و بەردەوام دەبێت لە پەرەدان بەو پلانانە لە سنوورەکان و بازارچە سنوورییەکاندا.
کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی چەند خاڵێکی سنوری فەرمییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کە ڕۆژانە جموجۆڵی بازرگانی فراوان بەخۆیانەوە دەبینن.
05-07-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,156
Escriba su comentario sobre este artículo!