وتەبێژی #وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن# ڕایگەیاند، زیاتر لە 45 کۆمپانیای لە بواری ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و بەشێک له و داهاتەش بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەئێستادا 45 کۆمپانیای بواری ئینتەرنێت لەهەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان لە بواری ئینتەرنێت کاردەکەن.
زۆربەی کۆمپانیاکانیش سیستەمی وای ماکس بەکاردەهێن لە کاتێکدا بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە لە ساڵی 2012 دەرچووە پێویستە لە مەودوا کۆمپانیاکانی بواری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کار بە سیستەمی LTE بکەن کە بە نەوەی چوارەم ناسراوە.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە دواڕۆژی ڕاگەیاند له و 45 کۆمپانیایەی کە لە بواری ئینتەرنێت کاردەکەن، بەشێکی داهاتەکەیان بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، لەوانە هێڵی ئینتەرنێتی ADSL کە لە ڕێگای تەلەفۆنی نۆرماڵ دەدرێتە ماڵان و، لە ڕێگای کۆمپانیای نۆرتێل لە هەولێر و دهۆک و کوردتیڵ لە سلێمانی دابیندەکرێت کە لە 28% داهاتەکەی بۆ حکومەت هەرێم دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەوەشی خستەڕوو، گرانی نرخی ئینتەرنێت بۆ کۆمپانیاکانی دایک لەوانە نەورۆز تیلیکۆم لە هەولێر و تیشک نێت لە سلێمانی دەگەڕێتەوە، چونکە هەر کۆمپانیایەک بیەوێ لە بواری ئینتەرنێت کاربکات دەبێت ئینتەرنێت له و دوو کۆمپانیایە بکڕێت.
وتیشی بەهۆی زۆری ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت وا دەخەملێندرێت کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی هێڵی ئینتەرنێت بەکاربهێنن.
27-07-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,961
Escriba su comentario sobre este artículo!