#قوز بە قەرماسنگ پاس ناکرێت#
قەرماسنگ لە پەڕۆ و داوەبەن و دەزوو دروست دەکرا و بەردێکی گەورەی سەر شکێنی تێدەکرێت و قەرماسينگ بەدەستێک توند بەراوەشاندن خۆی لێک دەکێشێتەوە و ڕايدەوەشێنێت و بەر سەری هەر کەسێک بکەوێت نايەلێت يەک بەپێی خۆی بڕوات و دەيخات، وەک چەکی ئەمڕۆ هەژمار کراوە و شەڕە گەرەکی پێکراوە و دوور هاوێژيشە، ئەمە لەلايەک لەلايەکيتريشەوە ناموس و شوێنی شەرمی ئافرەت و ژن و مێينە يەکێک لە شوێنە هەستەوەرەکانی مرۆڤە لە نێوان کوردان و کۆمەڵگاکە بەتەواوەتی کۆنە پارێزن له و ڕووەوە، پێيان پيرۆزييەکان و پێناسی شەرفی باوک وبرا و پياوانە، لە هەمانکاتيش دەزانرێت کە پاسەوانی و ئێشکگری بەديارييەوە ناتوانێت بيپارێزێت تەنها پەروەردە و خۆ پەروەردەکردن دەتوانێت پاسەوانی بکات و لە شوێنی خۆی بەکاری بهێنێت، بۆيە لەناو کوردان کاتێک کەسێک دڵی کرمی و پيسە سەبارەت بە خوشک و دايک و خێزانی لە ڕووی ناموسەوە پێی دەوترێت ئه و دڵ پيسيەی ناوێت چونکە(قوز بە قەرماسنگ پاس ناکرێت).[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 571