بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وئەو دواین هەواڵانەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکە وچالاکانی ئامادەبوو لەوناوچەیە ئاگرکەوتنەوەی #پاوە# و #جوانڕۆ# پاش چوار ڕۆژ هێشتاکۆنتڕۆڵ نەکراوە بەردەوامە ودارستانی دەگمەن وژینگەی ئاژەڵانی ئەو ناوچەیە تووشی ئاگرێکیگران هاتووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەوهێزانەی ئەوڕۆ 10ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی بۆکوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕۆیشتوون ماندوو وتینو وهێشتا بەوحاڵەشەوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن وداوای یارمەتی وهێزی نوێی دەکەن.
جێگەی باسە کەئاگرکەوتنەوە زنجیرەییەکانی دارستان ولێڕەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە دیاردەیەکی ڕۆژانە وتەنانەت هەموو کەس ئاگادار ودەزانێ کەئەم دیارە نامرۆڤانەیە لەلایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێ وهەرساڵە ولەوەرزی هاویندا وەکوو قەیرانێکی ماڵوێرانکەر ژینگەی ناوازە،ودەگمەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسووتێنێ ولەوەها حاڵەتێکدا تەنانەت لایەنە بەرپرس وپێوەندیدارەکان کەئەرکیان کوژاندنەوەی ئاگرەکەیە بەهانای خەڵکەوە ناچن،گەرچی دەکراو دەتوانرا لانیکەم بەبەڵەفڕە ئەوخەڵکەیان ڕزگار بکردایە کەکەوتوونەتە گەمارۆی ئاگرەکەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
01-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,572
Escriba su comentario sobre este artículo!