ئەو ئاگرە گەورەیەی زیاتر لە سێ ڕۆژ بوو دارستان و لەوەڕگای بەرزاییەکانی بۆزین و مەرەخێڵی لە ناوچە سنوورییەکانی #پاوە# و #جوانڕۆ# گرتبووەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە #02-08-2017# بەتەواوی کۆنترۆڵکرا.
ئاگرەکە سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکانی پاوە دەستیپێکرد و دواتر بۆ ناوچە سنوورییەکانی جوانڕۆ پەرەیسەند، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەندینجار کۆنترۆڵکرا، بەڵام بەهۆی هەلومەرج و ڕێگای سەختی ناوچەکە و هاتنی با، دیسان بڵێسەی دەسەندەوە.
ئاگرەکە بە هەوڵی بەردەوامی هێزە خۆبەخشە مەدەنییەکان، چالاکڤانە ژینگەپارێزەکان، هێزەکانی دامەزراوەی ژینگەپارێزی و سەرچاوە سرووشتییەکان و مانگی سوور کۆنترۆڵکراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، زیاتر لە 170 هەزار هێکتار لە لەوەڕگا و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سووتاوە و، 20% ی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە زیانی جددیی پێگەیشتووە.
جگە لەمە ژمارەیەکی زۆر گیانلەبەر لە جۆری خشۆک و ئەو باڵندانەی لەسەر هێلکە نیشتوون، لە ئاگرەکەدا سووتاون.
بەگوتەی کاربەدەستانی دامەزراوەی ژینگەپارێزی کرماشان، ئەمساڵ 10 تا 12 جار ئاگر لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە کەوتووەتەوە، بەڵام ئاگرەکەی بۆزین و مەرەخێڵ لە هەموویان بەرفراوانتر بووە.
02-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,429
Escriba su comentario sobre este artículo!