دواڕۆژ، زریان محەمەد
باسوخواسی ڕیفراندۆم بازاڕی ئۆتۆمبێلیشی وەستاندووە و لەئێستادا مامەڵەکردن بە ئۆتۆمبێل زۆر کەمبووەتەوە.
سامی ڕەشید، یەکێک لە فرۆشیارانی ئۆتۆمێل لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی وت ئۆتۆمبێل زۆرن، هەموو جۆرێک هەیە خەڵکیش زۆر سەردانمان دەکەن، بەڵام کڕیار نیە تەنها پرسیار دەکەن وە نرخیش بەرزە لەچاو ئەو بێ بازاڕییەی هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا خەڵک لەئێستادا کەوتوونەتە دڵەڕاوکێوە، ناوێرن پارە بدەن بە ئۆتۆمبێل بەهۆی ئەو باسوخواسانەی لەسەر ڕیفراندۆم هەیە، دەڵێن ئەو پارەیەمان پێبێت باشترە لەوەی بیدەین بە ئۆتۆمبێل یان ئاڵوگۆڕی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕاگرتووە بەمەش بازاڕ ڕاوەستاوە.
ئەردەڵان ئەحمەد، کڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێل بەدواڕۆژی وت کڕین و فرۆشتن هەیە، بەڵام زۆرکەمە چەند مانگێک پێش ئێستا ڕۆژانە زیاتر لە 3 ئۆتۆمبێلمان فرۆشتوە و کڕیوە، بەڵام ماوەی کەمتر لە مانگێکە بازاڕ زۆر خراپ بووە لە هەفتەیەکدا 3 ئۆتۆمبێل نافرۆشرێت، ئەوانەی کڕیاریشن زیاتر خەڵی شارەکانی خواروی عێراقن کە لە سلێمانی دەژین.
ڕاشیگەیاند خەڵک بەردەوام دێنە بازاڕی ئۆتۆمبێل، بەڵام نرخ تاقی دەکەنەوە وە هاتنی ئۆتۆمبێلی خلیجییش بازاڕی ئۆتۆمبێلی ڕەقەمی وەستاندووە، لەگەڵ ئەمەشدا نرخی ئۆتۆمبێلە ڕەقەمەکان هەر گرانە ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان دەوێت زیاتر ڕوودەکەنە ئەو ئۆتۆمبێلانە.
فرۆشیارانی ئۆتۆمبێل هاوڕان لەسەر ئەوەی پرسە سیاسی و ئابورییەکان کاریگەرییان لەسەر بازاڕدەبێت، هەربۆیە لەئێستاشدا هاووڵاتیان لەگەڵ نزیکبونەوەی ڕیفراندۆم هەندێک خۆشحاڵن و هەندێکیش دەترسن.
02-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,279
Escriba su comentario sobre este artículo!