جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە ستراتیژەکانی #سلێمانی# و چەند شارێکی تری هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەk لە ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دواڕۆژی ڕاگەیاند دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی نەوت، #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا پڕۆژە گرنگ و ستراتیژەکانی سلێمانی، #هەڵەبجە# و ئیدارەکانی #گەرمیان# و #ڕاپەڕین# بەگەڕبخرێنەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوەی هەرێم، لەماوەیەکی کەمدا دەستدەکرێت بە پڕۆژەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 200 پڕۆژەیە، ئەو پڕۆژانە بەهۆی قەیرانی دارایی لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو وەستاون و ئێستا جارێکی تر وەگەڕدەخرێنەوە.
لەبارەی پڕۆژەکان، ئەو سەرچاوەیەی ئەنجومەنی وەزیران وتی پڕۆژەکان لە سێکتەرە جیاوازەکان دەبن و بودجەی پێویستیان بۆ دابینکراوە.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەشدا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، کۆمەڵێک گرفت لەبوارەکانی ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، ڕێگاوبان، کشتوکاڵ، شارەوانی، تەندروستی و پەروەردە بۆ هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرانە چارەسەر دەبن و زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارانە لێی سوودمەند دەبن.[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 12-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,891
Escriba su comentario sobre este artículo!