نرخی گەنم بۆ هەر تەنێک گەنم نزیکەی 200 هەزار دینار دابەزیووە، لە بارەیەوە نوێنەری دانەوێڵە فرۆشەکانی بازاڕی شاری هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
مەحمود تاهیر نوێنەری دانەوێڵە فرۆشەکان لە بازاڕی شاری #سلێمانی# ڕایگەیاند: بەراورد بەپێشتر نرخی گەنم بەرێژەیەکی بەرچاو لەبازاڕەکاندا دابەزیووە، پێشتر نرخی تەنێک گەنم گەیشتبووە نزیکەی 600هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا بە 350 بۆ400هەزار دینار دەفرۆشرێت.
مەحمود تاهیر وتیشی: هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی گەنمی سوریا هاتۆتە بازاڕەکانەوە و هاوڵاتیانیش ئەو ترسەی پێشوویان نەماوە کەبەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە کاریگەری لەسەر بازاڕ هەبوو، بەشێوەیەک لەئێستا خواست لەسەر کڕینی گەنم لەلایەن هاوڵاتیانەوە زۆرکەم بۆتەوە.
ناوبراو بۆ میدیایەکی نزیک لە یەکێتی ئاشکرایکرد، تەنها جۆرێکی گەنم نرخەکەی گرانە ئەویش گەنمی ساوەرە، چونکە جۆرەکەی کەمە، بەڵام ئێستا بەگشتی تەنێک گەنم نزیکەی 200 هەزار دینار دابەزیووە.[1]
ماڵپەڕی کوردیو: 16-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,850
Escriba su comentario sobre este artículo!