دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەماوەی یەک مانگدا لەشاری #سلێمانی# 45 هەزار ئاژەڵ سەربڕدراون بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هاوردەکردنی ئاژەڵ بەردەوامە.
سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە دواڕۆژی وت تەنها لە مانگی حەوتدا لە سلێمانی 45 هەزار ئاژەڵ سەر بڕدراون و نزیکەی 6700 هەزار ڕەشەوڵاخ سەربڕدراوە کە ڕۆژانە 90 تۆن گۆشتی سور لەسلێمانی دەخورێت و 70 تۆن گۆشتی مریشک دەخورێت کە بەرهەمی مریشک زۆرە.
ڕاشیگەیاند هاوردەکردنی ئاژەڵ لەوڵاتانی ئێران و سوریا و جۆرجیاوەیە کەتائێستا بەردەوامە بەو بڕە هاوردە دەکرێت کە مانگانە دیاری دەکرێت هەموو ئاژەڵێکیش پشکنینی بۆ دەکرێت و پاشان ڕێگەی پێدەدرێت بێتە ناو سلێمانی.[1]
25-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,949
Escriba su comentario sobre este artículo!