بسم الله الرحمن الرحیم
ذَٰلِکَ ۆمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْۆی الْقُلُوبِ
هاتنەوەی #جەژنی قوربان# لە خۆمان و جەماوەری خەڵکی کوردستان و سەرجەم موسڵمانانی جیهان و تێکڕای مرۆڤایەتی پیرۆز ئەکەین..
هیوا خوازین ئەم جەژنە ببێتە بۆنەی گەرانەوەی تەبایی و ئاسودەیی و چاککردنی بژێوی و موچەی فەرمانبەران و ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستان و سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئاشتەوایی نیشتمانی و کاراکردنەوەی دەزگا شەرعیەکان و خۆ ئامادەکردن بۆ هەنگاوەکانی پرسی سەربەخۆیی و پرۆسەی چاکسازی ڕیشەیی بە ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان و پرۆسەی گشتپرسی یەوە..
گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتە و هێزە سیاسیەکانیەوە لەبەردەم وێستگەیەکی مێژوویی گرنگدایە و دەبێ گشت جیاوازی و ناکۆکیەکان وەلا بخەن و پێکەوە بە یەکریزی و کۆدەنگی ڕووبەرووی پێشهات و تەحەدیەکان بینەوە.
ئاشتەوایی ناوخۆیی بەردی بناغەی سەرکەوتنە لەم قۆناغەدا.. ئومێدەوارین وەرزی ڕوحی و مەعنەوی و کۆمەڵایەتی ئەم جەژنە باشتر بکەینە هۆکار بۆ بەرەوپێش چوون و لێکنزیک بوونەوە و کاراکردنەوەی پرۆسەی سیاسی..
هەمیشە لە شادی و جەژن دابن
براتان
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان#
31-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,776
Escriba su comentario sobre este artículo!