پۆلیسی سلێمانی ئاماری کارو چالاکییەکانی مانگی ئابی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، له و مانگەدا دەستبەسەر 27 ئۆتۆمبێلدا گیراوە و شەش کەسیش لەسەر تەقە کردن دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە، تیایدا هاتووە: لە مانگی ئابی ڕابردوودا مەفرەزەکانی پۆلیس بە هانای 458 کەسەوە چوون.
دەشڵێت: هەر له و مانگەدا گەیاندنی کەسانی نەخۆش بەنەخۆشخانە، یەک حاڵەت تۆمارکراوە، تەقەکەری دەستگیرکراو شەش حاڵەت تۆمارکراوە، 11 حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە ڕوویداوە و ڕادەستکردنی منداڵی دۆزراوە بەهۆبەی نەوجەوانان چوار حاڵەت تۆمارکراوە.
ئەوەشی وتووە: دەستگیرکردنی دەرۆزەکەر دوو حاڵەت تۆمارکراوە، دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل چوار حاڵەت تۆمارکراوە، دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل 27 حاڵەت تۆمارکراوە، دەستبەسەرداگرنی چەک لە جۆری کڵاشینکۆف سێ حاڵەت تۆمارکراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: هەر له و مانگەدا دەستبەسەر 11 دەمانچەدا گیراوە، هەشت کەس دەستگیرکراون، هەروەک پێنج بریندار بە نەخۆشخانە گەیەندراوە و لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەدا 102 چالاکی تۆمارکراوە.
هەر لە ئامارەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە ڕەگەزی مێ یەک حاڵەت تۆمارکراوە و
دەستبەسەرداگرتنی ئامێری هەڵکەندی بیری نایاسایی دوو حاڵەت تۆمارکراوە.[1]
07-09-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,258
Escriba su comentario sobre este artículo!