دوا بەدوای نیگەرانی جووتیارانی سنووری شارۆچکەی #پێنجوێن# و دەوروبەری، باجی #گومرگ# لەسەر هاوردەکردنی #تەماتە#ی ئێرانی لە خاڵە سنوورییە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیاد کرا.
عەبدولڕحمان عەلی، ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵ و نوێنەری پێنجوێن لە پارلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/9/2017، دوای کۆبونەوەی بەندە و نوێنەر و ژمارەیەک لەجووتیارانی سنووری پێنجوێن، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان و ستافێکی ئەنجومەنی وەزارەتی ناوبراو، باسمان لەگرفتەکانی جووتیارانی کوردستان بەگشتی و سنووری پێنجوێن بەتایبەتی کرد، کە خۆی لەبێ بازاڕی و ساخ نەکردنەوەی بەرهەمی پێگەیشتووی تەماتە دەبینیەوە.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە ڕوو: لەلایەن عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵەوە بڕیاردرا کە لەئێستاوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، باجی یەک تەن تەماتە، لە (250) هەزار دینارەوە بکرێتە (350) هەزار دینار.
ئاشکراشی کرد کە لەبەرئەوەی ئەمڕۆ دەوامی فەرمی کۆتایی هاتووە، بەڵام لەرۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە ئەو بڕیارەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەنێردرێتە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی لەسەرجەم خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کاری پێ کبرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.[1]
07-09-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,255
Escriba su comentario sobre este artículo!