دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وتەبێژی #وەزارەتی کارەبا#ی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوای ئه و ڕێککەوتنەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز ئەنجامیداوە بۆ بەره و پێشبردنی کێڵگەکانی غاز، کارەبای هەرێم بە ڕێژەی 160% زیاددەکات.
محەمەد هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئه و ڕێککەوتنەی بەم دواییانە لە نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای دانەغاز ئەنجامدراوە بەشێکی داهاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا تەرخانکراوە کە بە 400 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وتیشی، ئه و پارەیە بۆ پێشخستنی هەردوو کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قادر کەرەم و کێڵگەی غازی #چەمچەماڵ# خەرج دەکرێت، کە لە ماوەی دوو ساڵدا ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە 160% زیاد دەکات.
محەمەد هەورامی، ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ڕێککەوتنەکە پێدانی کارەبای هەرێم زۆر لە ئێستا باشتر دەبێت، چونکە برێکی زۆری غازەکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبایە، ئه و غازەی ئێستا نزیکەی دوو هەزار مێگاوات کارەبای لێبەرهەم دێت، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا دەبێتە چوار هەزار مێگاوات، بەمەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زۆر زیاد دەکات.
ئه و لێدوانەی بەرپرسەکەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە لە دواین ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێستادا دوو هەزار و 600 مێگاوات کارەبایە و خواستیش لەسەر کارەبا زیاتر چوار هەزار مێگاواتە.[1]
11-09-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,281
Escriba su comentario sobre este artículo!