هیچ گومانی تێدا نیە، گەلی کوردستان خاوەنی مافی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیەتی. بێ دوودڵی دەنگی من و هاودیدەکانمان، لەگەڵ دەنگی زۆرینەی گەلی کوردستان، بۆ سەربەخۆییە. بەڵام دەسەڵاتی باش و دادپەوەر، حوکمڕانی باش، ئامڕازی بەجێگەیاندنی سەربەخۆییە. ستەمکاری و لەدەستدانی متمانەی هاوڵاتی بە حوکمڕانی سەرچاوەی هەڕەشە ومەترسین بۆ سەربەخۆیی. بێگومان بەڵێی ئێمە بۆ سەربەخۆیی پێداگریشە لەسەر حوکمڕانی باش و دادپەروەر خزمەتگوزاری هاوڵاتیان، پێداگریە لەسەر یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی حوکمڕانی دیمکراتیە.
بڕواشمان وایە، لەم ڕوەوە بڕیاڕی ژیر و مەدروس، دایەلۆگ لەگەل بەغدا و دراوسێکان و کارکردن لەسەر کۆمەڵگەی نێودەولەتی پێویستە، بۆئەوەی سەربەخۆیی کوردستان ببیتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئاشتەوایی بۆ گەلی کوردستان وبۆ ناوچەکە.
سەربەخۆیی تەنها بۆ ئەم نەوەیە نیە، گەنجانی ئەم ولاتە و نەوەکانی داهاتوو لەگەڵ ئاکامی بڕیاڕی ئەمڕۆمان دەژین، بۆیە دەبێت بە بەرپرسیارێتیەوە هەنگاو بنێین، دایەلۆگ و تیگەیشتنمان لەگەڵ گەلانی دراوسێ پێویستە بۆ دورخستنەوەی کوردستانی ئەمڕۆ و ئایندەیە لە ئاشووب و شەڕ. [1]، [2]
#بەرهەم سالح# 19-09-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 13,512
Escriba su comentario sobre este artículo!