مريشک هێلکەی قازبکات قونی دەدڕێت
کورد دەڵێت(مەڕ و بزن بەپێی خۆی) واتە هەر کۆمەڵە و خاسيەت و تايبەتمەندی خۆی هەيە و نابێت له و تايبەتمەندييەی خۆی دەرچێت، ئەگەر دەرچێت ئەوا زيانی پێ دەگات ئه و ئيديۆمەش مريشک کێش و پێوان و قەبارەی دياری کراوی هەيە ئەگەر بيەوێت هێڵکەيەکی گەورەی وەک هێڵکەی قاز بکات ئەوا کە(زۆر هات قەوارە بەتاڵ دەبێت) و دەرچەی دەدڕێت، ئەم دەربڕينە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بيەوێت لەتوانای خۆی زۆر زياتر کارێک بکات.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 892