چالاکیی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە خەرەگۆلی سەربە دەڤەری زاپ دژی سوپای تورک بەردەوامە، لە چالاکییانەدا پێنج سەربازی تورک کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە دوێنێ و ئەمڕۆ لە چەند شوێنی خەرەگۆلی سەربە زاپ چالاکی ئەنجامدراوە دژی سەربازەکانی سوپای تورک.
هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، لە چەلێی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا، دوێنێ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە دەوروبەری قەڵای مێرگەشینی سەربە چەلێ چالاکییەک دژی سوپای تورک ئەنجامدرا و دوو سەربازی تورک کوژران، هەروەها گەریلاکانمان لە کاتژمێر 12:00 بۆ 01:00ی نیوەڕۆ لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێ چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا.
ڕاگەیەندراوە، کە دوێنێ کاتژمێر 11:30 خولەکی نیوەڕۆ لە گردی 82ی خەرەگۆل گەریلاکان بە قەناس چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامیدا سەربازێک کوژراوە، هەر دوێنێ کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکان لە مێرگەشینی سەربە خەرەگۆل چالاکییان ئەنجام داوە، لەوێش سەربازێک کوژراوە و ئەوانی دیکەش ڕایان کردووە، ئەمڕۆش کاتژمێر 08:30 خولەک هەر لە خەرەگۆل چالاکییەک بە قەناس ئەنجامدراوە و سەربازێک لە ئەنجامیدا کوژراوە.
لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندراوە، کە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی دوێنێ گەریلاکان بە هاوەن گردی مێرگەشینیان کردووەتە ئامانج، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک ئەو چالاکییەی گەریلاکان نەزانرا.
هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە پولوری سەربە دێرسیم سوپای تورک هێرشی کردە سەر تیمێکی گەریلاکانمان و لە نێوانیاندا شەڕی سەخت ڕوویدا، پاش ئەو هێرشە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک بە هەلیکۆپتەری کوبرا لە ناوچەکەدا دەستیپێکرد و هەتاکو کاتژمێر 06:00ی ئێوارەی ئەو ڕۆژە بەردەوام بو.[1]
19-10-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,375
Escriba su comentario sobre este artículo!