اوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی دوو چالاکی ئاشکراکرد، کەتێیدا کوژرانی پۆلیسێک و کۆنترا گەریلایەکی ئاشکرا کردووە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا، دەربارەی دوو چالاکییان ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی 23ی مانگ کاتژمێر 09:10 خولەکی شەو لە دەوروبەری مێردین، لە هەنگاوی شۆرشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەم-دا، گەریلاکانمان دژی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پۆلیسی تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێندراو پۆلیسێک کوژرا و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاندووە: ڕۆژی 21ی مانگ لە شارۆچکەی هەزۆی سەربە ئیلیه دژی دەستەیەک کۆنتراگەریلا چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا کۆنتراگەریلایەک کوژراوە.[1]
27-10-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,157
Escriba su comentario sobre este artículo!