جێگری سەرکۆماری عێراق، نوری مالکی، لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی کەناڵی دیجلە، باس لە ووتوێژیکی ساڵی 2006 دەکات لەگەڵ دکتۆر بەرهەم. کە سەبارەت بەقاچاخبردنی نەوت لەکێڵگەی (#نەفتخانە#) لەخوارووی خانەقی بووە.
ئەو دیدارەی دکتۆر بەرهەم و نوری مالیکی کە بۆ زیاتر لە 10 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەداخەوە هەندێک میدیای جێی گومانیش دەیانەوێت وانیشان بدەن، کە مێژووی ئەو گفتوگۆیە هاوکاتی مێژووی دوای ڕیفراندۆم و لەدەستدانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمە وەک ئەوەی بیانەوێت پەردەپۆشی شکستەگەورە و نوێکانیان بە لێڵکردنی ڕاستیيەکانی ئەو دیدارە کۆنەوە بکەن.
لێرەدا دەمانەوێت،بۆ بەرگرتن لە چەواشەکاری، ڕونی بکەینەوە، کە ڕاستیەکەی ئەوەیە ئەم بابەتە، دەگەڕێتەوە بۆ سالێ 2006. لەو دیدارەدا د بەرهەم وتویەتی (ئەو بەقاچاخبردنە تەنها کاری یەک لایەن نیە، وەکو مالکی جەختی دەکردەوە، کە ئەو کارە تەنها پارتی بێت، چونکە ئەوکاتەش دکتۆر بەرهەم وتویەتی: ئەم کاری بەقاچاخبردنی نەوتە لایەنی سەر بەپارتی و سەر بەیەکێتیشی تیادا بەشدارە. هەربۆیەش دوای ئەو گفتوگۆیە نوری مالکی و دکتۆر بەرهەم، ڕاستەوخۆ سەردانی جەنابی مام جەلال دەکەن بۆ ڕێگری لەو بەقاچاخبردنە، کە بەپێی زانیاری و وێنەی مانگە دەستکردەکان، کاروانی تانکەرەکان دەگەیشتنە ئەففانستان و ناوەڕاستی ئاسیا.
لێرەشدا دووپاتی دەکەینەوە بەهیچ جۆرێک باسی جوڵانی هێز نەکراوە، هەوڵدراوە لە ڕێگەی جەنابی مامجەلالەوە بەربەستی ئەو کارە بکرێت. بۆیە بەگرنگی دەزانین دووپاتی بکەینەوە ئەوکات و ئیستاش لای دکتۆر بەرهەم تاڵانی نەوت و گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات، کاری تاک لایەن نەبووەو نییە، بەڵکە کاری هاوبەشی تۆڕێکی مشەخۆرە کە یاری بەموقەدەراتی گەل دەکات، بەرژەوەندیەکانیان لەسەر کۆمپانیای هاوبەش و برابەشی و تاڵانی وڵات بنیاتنراوە، کە سنوورەکانی حیزب و ناوچە و مەزهەب و نەتەوەشی تێپەڕاندوە و ئەم نیشتمانەیان بەم ڕۆژگارە ناخۆشە گەیاندووە.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی د. #بەرهەم ساڵح#
31-10-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,564
Escriba su comentario sobre este artículo!