سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا، هەموو ئەو قسەو بوختانانەی پەرلەمانتار #شوان داودی# ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکات جەنابی سەرۆک کۆمار ڕەتی کردبێتەوە دوو فەوجی لیواکانی سەرۆکایەتی کۆمار بنێردرێن بۆ #کەرکووک# و دوز#خورماتوو#.
سەرچاوەکە وتیشی :رەتکردنەوەی ناردنی ئەو هێزانە لەلایەن بەڕێز د. #حەیدەر عەبادی# سەرۆکی حکومەتی عیراقیەوە بووە بەهۆی ڕازینەبوونی پێکهاتەی تورکمان.
ئەو قسە بێبنەمایانە هیچیان پەیوەندیی بە جەنابی سەرۆک کۆمارەوە نییەو بەردەوام بەڕێزیان لەسەرهێڵە لەگەڵ بەرپرسانی شاری کەرکووک بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و بۆ ئامادەکاریی ناردنی هێزەکان، تەنانەت جەنابی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکان کردبوو بۆ ئامۆژگاریکردنیان لەسەر هەستیاریی بارودۆخەکە.
جێی بیرهێنانەوەیە جووڵاندنی هەر هێزێکیش پەیوەستە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.
سەرچاوەکە وتیشی، سەرۆکایەتی کۆمار لەبەرامبەر ئەو چەواشەکاریانە داوای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکات کە بە مەرام ئەم پروپاگەندە و قسەڵۆکانە دروست دەکەن.
18-11-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,116
Escriba su comentario sobre este artículo!