کوردیو سلێمانی یانی یادگار
لەڕۆژی جیهانی پیاواندا #یەکێتی پیاوانی کوردستان# دەلێت دۆخی پیاوان لەبارێکی خراپدایەو تەنیا لەماوەی 11 مانگی ڕابردوو نزیکەی 600 سکالای توندوتیژی هەبوە بەرانبەر پیاوان و 53 حالەتی خۆکوشتی پیاوان هەبوە.
بورهان عەلی سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان بە کوردیوی ڕاگەیاند: لەماوەی 11 مانگی ڕابردوو 596 سکالای توندوتێژی هەبوە بەرانبەر پیاوان و بەداخەوە ئیستا دۆخی پیاوان لە بارێکی خراپدایە و چونکە پیاو بەرپرسیارێتی دارایی مالی لە ئەستۆیە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕوبەروی دەیان کێشە بونەتەوە.
وتیشی: لە ساڵی 2012 وە توندو تێژی بەرانبەر پیاوان زیاتر بوە تا ژنان، تەنیا لەماوەی ئەم 11 مانگە 53 حالەتی خۆکوشتی پیاوان هەبوە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ شەش حالەتی کوشتی پیاوان بەدەستی ژنان.
سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیستا بەهۆی قەیرانی دراییەوە ناتوانن وەک پێویست بەدەم کەیسەکانی پیاوانەوە بن و دەلێت تەنیا دوو پارێژەری خۆبەخشیان هەیە.[1]
19-11-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,676
Escriba su comentario sobre este artículo!