لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کە ماوەی حەوت ساڵی خایەند، زیاتر لە 340 هەزار کەس کوژراون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەلایەن ماڵی چاودێری مافی مرۆڤی سوریاوە، کە ناوەندەکەی لە لەندەنە بڵاوبووەتەوەو ئامارەکانی بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بەدەست دێنێت، یەک لە سەر سێی ئەوانەی کوژراون، هاوڵاتی مەدەنی بوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: شەڕی ناوخۆی سوریا لە ئازاری ساڵی 2011دا دەستیپێکرد و هێشتا لە هەندێک ناوچەدا بەردەوامە، لەو شەڕەدا هەتاکو ئێستا 343 هەزار و 511 کەس گیانیان لە دەستداوە، کە 102 هەزاریان هاوڵاتی مەدەنی بوون، هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە 19 هەزاری ئەو کوژراوان منداڵ و 12 هەزاری دیکەش ژنن.
هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە 62 هەزار لەو کوژراوانە ئەندامی سوپای ڕژێمی بەعس بوون، کە هەزار و 556یان ئەندامی حزبوڵای لوبنان بوون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئاشکراکراوە: ژمارەی کوژراوانی چەتەکانی #داعش# و گروپە جیهادییەکان زیاترە لە 62 هەزار کەس، لە چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار چەتەی داعش کوژراون.
هەروەها ژمارەی گیان لە دەستداوانی گروپەکانی دیکە 59 هەزار کەس ڕاگەیەندراوەو لە چوار مانگی ڕابردووشدا زیاتر لە 12 هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە، کە سێ هەزاریان هاوڵاتی مەدەنی بوون.[1]
25-11-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,453
Escriba su comentario sobre este artículo!