دواڕۆژ، زریان محەمەد
ماوەی دوو مانگە هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆشاری #سلێمانی# ڕاوەستاوە و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیش ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەشت مانگدا 56 هەزار ئاژەڵ هێنراوەتە سلێمانی.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بەدواڕۆژی وت هێنانی ئاژەڵ بۆشاری سلێمانی ڕاگیراوە و ماوەی دوو مانگە هیچ ئاژەڵێک نەهێنراوەتە سلێمانی لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە کە بۆ ئەم دوو مانگە مۆڵەتی هاوردەکردنی 6 هەزار سەر ئاژەڵ بڕیاری لەسەر دراوە بێتە سلێمانی بەڵام نەهاتووە.
بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لەهەرێمی کوردستان حکومەتی عێراق وەک کاردانەوەیەک کاری فڕۆکەخانەکانی کوردستانی ڕاوەستان و تەنیا گەشتەکانی ناوخۆی تیادا ئەنجام دەدرێت.
وتیشی لەماوەی 8 مانگدا کە پێشتر ئاژەڵی تیادا هێنراوە، لەوڵاتانی جۆرجیا و ئۆکرانیاوە 56 هەزار ئاژەڵ هێنراوە، بۆ ئەم دوومانگەی پێشوتریش ڕەسیدی 6 هەزارمان هەبووە بەڵام ئاژەڵ نەهاتووە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، داخستنی فڕۆکەخانە وایکردووە هاتنی ئامێرە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکان کەمبکاتەوە و بازرگانانیش ناتوانن وەک جاران پێداویستییەکانیان هاوردە بکەن.[1]
27-11-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,655
Escriba su comentario sobre este artículo!