لەدوای بوومەلەرزەکەی 12ی ئەم مانگە لە #دەربەندیخان#، جارە جارە دێن دەرگای خانووەکەیان دەکەنەوە تا بزانن هیچ دیوارێکی نەڕووخاوە، ئەمە نمونەی ئه و سەدان خانووەیە لەم شارۆچکەیە کە زیانیان پێگەشتووەو قایمقامیەتی قەزاکە دەڵێت، بۆ ئەوە ناشێن کە خەڵکیان تێدا بژی.
بەگوێرەی ئاماری لیژنەکانی خەمڵاندنی قایمقامێتی دەربەندیخان 325 خانوو لە بومەلەرزەکەدا درزیان تێبووە و مەترسی داڕمانیان لێدەکرێت.
بەگوێرەی ئاماری ئه و بۆردەی بۆ بەدواداچوون لە زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەکە دروستکرابوو، هەزار و 500 خانوو زیانیان بەرکەوتووە و 325 خانوویان بۆ ئەوە ناشێن کەسی تێدا بمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوانەشدا پێنج خوێندنگا وێران بوون و پرۆسەی خوێندنیان تێدا ڕاگیراوە.
لە دەربەندیخان نەخۆشخانەی گشتی شارەکە و دوو بنکەی تەندروستیش وێران بوون، ئەمە بێجگه لە زیانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا، کە سەرجەمی زیانەکانی هاوڵاتیان بە 17 ملیار دینار مەزەندە دەکرێت، بەڵام تائێستا زیانی کەرتە حکومیەکان نەخەمڵێنراون.
هەرچەندە حکومەتی هەرێم یەک ملیار دیناری بۆ چاککردنەوەی پڕۆژەی ئاو و کارەبای دەربەندیخان تەرخانکردووە، بەڵام تائێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ قەرەبووی هاوڵاتیان تەرخان نەکراوە، ئەمە لە کاتێکیدایە حکومەتی عێراق بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی داوە.
سەرباری زەرەر و زیانەکانی خانووی هاوڵاتیان و دامودەزگا حکومییەکان بەهۆی بومەلەرزەکەوە، بەنداوی دەربەندیخانیش زیانی بەرکەوتووە و بەهۆی ئه و زیانەشەوە پلانی کارکردن بۆ گلدانەوەی ئاو لەم بەنداوە لە ئەمساڵدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. حکومەتی عێراقیش بڕیاری تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار دیناری داوە تا بەنداوەکەی پێ نۆژەن بکرێتەوە.[1]
29-11-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,468
Escriba su comentario sobre este artículo!