نوێژی لەسەر ئاتەگی دەکرێ
لەباشوری کوردستان دەوترێت لە کاتی داخوازی کچت ئه و ماڵەی بۆ کچەکە هاتوون هێندە خۆيان شەريف و ڕێک وپێک پيشان دەدەن حەزدەکەی(نوێژی لە سەر قنگيان بکە) ديارە لەرۆژهەڵات دەوترێت نوێژ لەسەر داوێنی بکە هەڵبەت(ئاتەگ) واتە داوێن يان ژێرەوە و بنەوەی ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردێت کە خاوەنی خاسيەتی ئەمين و ئامانەتی زۆر بێت و لە دەست و دەم و داوێنی نەترسيت کە زيانت پێ بگەيەنێت.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 419