ئەگەر کەر هەيە کەرگەدەنيش هەيە
کەر يان گوێدرێژ ئەوەندەمان کار پێيانکردووە لەڕابردوو بۆيە زۆرترين پەند و ئيديۆم له و ئاژەڵە پڕبايەخە وەرگيراوە و لەسەری هاتۆتەوە، کەر ديارە ئەگەر بيەوێت کارێک بکات بەتايبەت نێرەکەرەکەی زۆر بەزەحمەت بەرزەفت و کۆنترۆڵ دەکرێت و ئەوەی گەرەکی بێت بەنێرەکەری ئەنجامی دەدات ئەگەر شيری حەوت گەڕەکيش بڕشێنێت و پشتی مڵی ماکەرێش زام قوڵ بکات گوێی پێ نادات، کەرگەدەن-يش ئەگەر وەک خاسيەت وەريبگرين واتە کەرێک کارێکی گەند-نابەجێ بکات، بەڵام کەرگەدەن يان کەرکەدەن ئاژەڵێکە خورت و تێکسمڕا و تێکچەقيو و پته و و بەهێز ديارە ئەگەر ئاڕاستەيەکی کەوتە بەر ديدەوە يەکسەر مڵی پێوە دەنێت وەک بەراز و شفرەکەی لە شفرەی بەراز گەورەترە و لامل و نەگەڕاوە و ملهوڕە، ئينجا ئەگەر کەسێک بيەوێت بەنێرەکەری و ملهوڕی کارێک بکات پێی دەوترێت(ئەگەر کەر هەيە کەرگەدەنيش هەيە) واتە لەتۆش کەرتر و ملهوڕتر هەيە ئاگات لەخۆت بێت.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,098
Escriba su comentario sobre este artículo!