فڕۆکەخانەی #سلێمانی# ئاماری گەشت و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ژمارەی گەشتیاران لە ساڵی 2017 بە بەراورد بە ساڵی پێشوتر بەرێژەی 7% کەمیکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانونی دووەمی 2018 تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی گەمارۆ و بڕیاری بەغدا لەبارەی ڕاوەستاندنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان فڕۆکەخانەکانی هەرێم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کەمیکردووە.
وتیشی له و ڕووەشەوە ژمارەی گەشتیاران کە پێشتر مانگانە لەنێوان 30 بۆ 40 هەزار گەشتیار بوو، ئێستا گەیشتوەتە نێوان حەوت بۆ هەشت هەزار گەشتیار بەتایبەت لە سێ مانگی ڕابردوودا.
تاهیر عەبدوڵا ڕونیشیکردەوە، تێکڕای ژمارەی گەشتیاران لە ساڵی 2017 بریتی بووە لە زیاتر لە 485 هەزار گەشتیار، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر بە ڕێژەی 7% کەمیکردووە.
سەبارەت بە پڕۆژەکانیشیان بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، گرێبەستێکیان واژۆکردووە بەمەبەستی هێنانی تاقیگەیەک کە تیایدا کۆڕ و ڕاهێنانی تایبەت بە چاودێرانی ئاسمانی تیا ئەنجامدەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هەردوو ڕووی ئاسایشی فڕۆکەخانە و فراوانکردنی تێرمیناڵ پڕۆژەیان هەیە و گرێبەستیان واژۆکردووە بەمەبەستی باشترکردنی کارەکانی فڕۆکەخانەکە.[1]
#04-01-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,704
Escriba su comentario sobre este artículo!