$باکووری کوردستان$
- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی شەش سەربازی سوپای تورکیای لە قلابانی سەربە #شرناخ#-ی باکوری کوردستان ڕاگەیاند.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ئەمرۆ، لەبەرامبەر کوژرانی شەش ئەندامی هێزەکانیان لە شاری #پیِرانشار#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڕەشەی لە #حزبی دیموکراتی کوردستان#ی ئێران کرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- #کۆسرەت ڕەسوڵ# گەییشتەوە کوردستان.[1]
- سەرچاوە کوردییەکان باس لە گرتنی گرووپێکی چەکدار دەکەن کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەڕەشەی شەڕی چەکداری و ڕووخانی حکومەتی هەرێمیان کردبوو.[1]
- وتەبێژی فەرمی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# ڕایگەیاند، هەر شاند و کەسێک سەردانی بەغدا بکات و قسەیەکی خێر بۆ میللەتی کورد بکات ئێمە سوپاسی دەکەین و پێشوازی لێ دەکەین.[2]
- گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی #خۆپیشاندان#ەکانی ئێران ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێ: هەرێمی کوردستان بە کردەوە سەلماندوویەتی کە هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە بووە و هەرگیز ڕێگەی نەداوە و نادات ببێتە هۆی ئاڵۆزی و دروستبوونی پشێوی لە وڵاتانی دراوسێ.[3]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 14,405
Escriba su comentario sobre este artículo!