دەربارەی پەی
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان #26-09-2013# لەلایەن فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تۆمارکراوە، (ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان) ئینستتیوتێکی زانستی کوردستانی، ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە، بەنیگایەکی گەش بینانە کاردەکات بۆ سوودی گشتی لەپێناو فەرمانڕەوایەکی پێگەیشتوو لە هەموو بوار و ئاستەکاندا. ئینستتیوت مەبەستییەتی، لەرێگای توێژینەوەی زانستی و ستراتیژی، بەشدارییەکی درووست بکات بۆ باشترکردنی باری پەروەردەیی، یاسایی، تەندرووستی، ئابووری، و سەرجەم بوارە جیاجیاکانی سیستەمی فەرمانڕەوایی لە هەرێمی کوردستان، تا هاوکارێکی ڕاستەقینە و پردێک بێت بۆ بەستنەوەی کۆمەڵە مەدەنیەکان بەیەکتری بۆ هێنانە کایەی کۆمەڵێکی مەدەنی، ئاسوودەی، بەختەوەر لە هەرێمی کوردستان. ئەو پرنسیپ و بەهایانەی ئینستتویت پێوە پابەندە برتییە لە:
1. پابەندبوون بە پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی و مرۆڤ.
2. پابەندبوون بە دیموکراسی و ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا.
3. گەشەدان بەکاری خۆبەخشی و خێرخوازی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.
4. پەیوەست بوون بە بێ لایەنی، شەفافیەت، سەربەخۆیی، و جیاوازی نەکردنی ڕەگەزی و دینی و نەتەوەیی.
5. پاراستنی باڵانسی جێندەری، و پاراستنی تایبتمەندێتی و نهێنییە کەسییەکان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,035
Escriba su comentario sobre este artículo!