بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە(137) ساڵی 2017 کە بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دکتۆر حەیدەر عەبادی لێژنەیەکی باڵای به و فەرمانە دروستکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان وە بەڕێوەبردنی بەنداوەکان بۆ ئه و مەبەستە سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 13-01-2018، وەفدێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز #کەریم سنجاری# (وەزیری ناوخۆی هەرێم) سەردانی بەغدای کرد.
بەڕێز قاسم ئەلئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق، لەکەشێکی دۆستانەدا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد لەنێوان شاندی هەرێم و لێژنەی باڵا بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز وەزیری ناوخۆ تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی بەستنی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە و وە بەخێرهاتنی شاندی هەرێمی کوردستانی کرد و سڵاوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەشاندی هەرێم ڕاگەیاند، لەگەڵ دووبارەکردنەوەی گرنگی تاوتوێکردنی ئه و کێشانە کە لەبواری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ و فڕۆکەخانەکان، وە بەڕێوەبردنی بەنداوەکاندا لەسەر بنەمای پابەندبوون بە دەستوور و یاسا فیدڕالییەکان.
هەروەها پێداگرتنی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چارەسەرکردنی ئەم دۆسیانە و گێڕانەوەی چالاکییەکان بۆ ئه و دامودەزگا و دامەزراوانە.
لەلای خۆیەوە بەڕێز کەریم سنجاری سوپاس و پێزانینی خۆی پێڕاگەیاندن بۆ ئه و دەستپێِشخەریەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە چارسەرەکردنی ئه و دۆسیە هەڵپەسێردراوانه و به و شێوەی کە خزمەتی تەواوی عێراق بکات و چارەسەری ئه و کێشانە بکات کە ڕوویداوە لە هەرێمی کوردستان.
#13-01-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,688
Escriba su comentario sobre este artículo!