دواڕۆژ، #ئاکۆ حەمەد ڕابی#
بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی کارەبای #سۆران# ئاشکرایدەکات، هاوبەشانی کارەبا لە سنوری دەڤەری سۆران 44 ملیار دینار قەرزارن و داهاتی کارەباش لە ساڵی 2017 بریتی بووە لە 3 ملیار دینار.
فەیسەل حوسێن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران لە لێدوانێکدا بە دواڕۆژی وت لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کە قەزاکانی سۆران، چۆمان، ڕواندزو مێرگەسۆر دەگرێتەوە 65 هەزارو 611 هاوبەشی کارەبا هەن، کۆی ئه و پارەیەش کە هاوبەشانی کارەبا کە قەرزارن بریتیە لە 44 ملیار دینار.
بەڕێوەبەری کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەشدا کە ئه و هاوڵاتیانەی کرێی کارەبای زۆریان لەسەر کۆبۆتەوە دەتوانن بە سێ تا حەوت قست پارەکە بدەن.
باسی لەوەشکرد کە ساڵی 2017 داهاتی کرێی کارەبا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران نزیکەی 3 ملیار دینار بووە.[1]
#20-01-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,250
Escriba su comentario sobre este artículo!