دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
قایمقامی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لەسەر هێنانی دەرمانی کوالێتی نزم و فرۆشتنی دەرمانی ساختە 13 کۆگای دەرمان لەهەولێر داخراون.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هۆکاری داخستنی ئەم کۆگای دەرمانانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەرمانی ساختە و ماوەبەسەرچوویان فرۆشتوە بە هاوڵاتیان و بەشێک لەکۆگاکانیش دەرمانی کوالێتی نزمیان لەدەرەوە هاوردەی هەرێم کردووە.
وتیشی لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان و کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان هەماهەنگی تەواوکراوە بۆ قەدەغەکردنی هێنانی دەرمانی ساختە و ماوە بەسەرچوو و کوالێتی نزم، وەک قایمقامیش لەرێگەی پۆلیسی شارەوانییەوە هەر کۆگا و کۆمپانیایەک سەرپێچی ڕێنماییەکان بکات دەستبەجێ دایدەخەین.
ناوبراو ئاشکراشیکرد، سەرجەم کۆگاکان خاوەنەکانیان عەرەب و کوردن و دەرمانیان لەسنورەکانی عێراقەوە هێناوەتە ناو هەولێر و بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزای مادی دراون و بۆ ماوەیەکی نادیاریش کۆگاکان داخراون.[1]
#29-01-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,128
Escriba su comentario sobre este artículo!