بەپێچەوانەی چاوەڕوانی و داخوازییەکانی کورد بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە #بودجە#ی 2018ی عێراقدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق زیاتر کەمیکردەوە.
#مەسعود حەیدەر#، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند: عەبادی ڕەشنووسێکی دیکەی دەستکاریکراوی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018ی ڕەوانەی پەرلەمان کردووەتەوە، بەڵام لەبری ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان زیادبکات، کەچی هێشتا کەمی کردووەتەوە.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەڵێت: بەپێی ڕوشنووسە نوێیەکەی پڕۆژەیاسای بودجە کە بۆ پەرلەمان نێردراوە، لەو پشکەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو، عەبادی نزیکەی 50 ملیار دیناری دیکەیشی کەمکردووەتەوە.
مەسعود حەیدەر کە کوردە و ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانە، دەشڵێت: ئەمە جێگەی ئەوپەڕی سەرسوڕمانییە، دیارە عەبادی مەبەستییەتی کێشە و ئاڵۆزی دروستبێت، بۆئەوەی پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕ و پەسەند نەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر لە بودجەدا 6 تریلیۆن و 643 ملیار دیناری وەکو پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکردبوو، کەچی ئێستا کردوویەتییە 6 تریلیۆن و 597 ملیار دینار. ئەمە وەک مەسعود حەیدەر باسی دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ئەوەبوو عەبادی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا لە 12.67% بۆ 17% زیادبکات، نۆ ئەم مەبەستەش 9 داواکارییان پێشکەشی سەرۆکوەزیران کردبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی داواکارییەکانی نەداوەتەوە.[1]
#11-02-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,406
Escriba su comentario sobre este artículo!