بەڕپرسێکی حکومی عێراق ئاشکرایدەکات، لەکاتی بەراوردکردنی ناوی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی دەستی تیرۆردا، 860 ناوی دووبارە هەبووە کە لە هەردوولا موچەیان وەرگرتووە، هاوکات باسی چەند کێشەیەکی هونەری دەکات لە نێوان هەردوولادا.
تارق مەندەلاوی، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و قوربانیانی دەستی تیرۆر لە دەزگای شەهیدانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13ی شوباتی 2018 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو دەزگای شەهیدان و قوربانیانی دەستی تیرۆر و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراواندا، ناوی 860 کەس دۆزراونەتەوە کە لە هەردوولا موچەیان وەرگرتووە.
وتیشی ئەوانە زیاتر کوردانی فەیلی و ئه و خێزانانەن کە ناوچە جێناکۆکەکانی وەک کەرکووک و سەڵاحەدین و دیالە و موسل دانیشتوون.
روونیشیکردەوە، ئێمە ئەوانەمان سەرپشککردووە، کام دەزگا هەڵدەبژێرن بۆئەوەی موچەی لیوەرگرن، بەڵام دەبێت سەرەتا موچەکەی ئەولا ببڕن، دواتر لەم لاکەی تر مامەڵەی تەواو دەکەینەوە.
ئه و بەڕێوەبەرە ئاشکراشیکرد، کێشەیەکی هونەریمان هەیە، ئەویش نووسینی هەندێک لە ناوەکانە لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە بە کوردی، ئەوەش ئیشکال دروستدەکات لە بەراوردکردنی ناوەکان بەیەکجاری و جیاکردنەوەیان.[1]
#13-02-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,385
Escriba su comentario sobre este artículo!