ئاگاداری
بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی سياسی و ئيداری..
وەک دەستەی سەرپەرشتياری ليوای3و7ی تايبەت بە فەرمی ئاگادارتان دەکەينەوە کە باردودۆخی هێزەکانی #پێشمەرگە# ناسەقامگيرە و بە دۆخێکی خراپ و نالەباردا گوزەر دەکەن و گەيشتۆتە ڕاددەيەک کە جێگای قبوڵکردن نەبێ..پێشمەرگە پارێزەری ئاشتی و ئارامييە و بە خوێنی گەش و ئاڵی خۆيان ئەم نيشتيمانەيان لە دەستی داگيرکەران و دوژمنانيان پاراستووە و قوربانی گەورەيان داوە بۆ ئەم خاکە.لە ئێستاشدا برينی موچە و قوتی هێزەکانی پێشمەرگە کە مافی ڕەوای خۆيانە و ئەبوايە جياواز لە هەموو چينەکانی تری کۆمەڵگا خزمەت بە پێشمەرگە بکرايە و ژيانيان بۆ دابين بکرايە نەک مافەکانی خۆشيان لێ زەوت بکرێت. پێشمەرگە نابێ و ناکرێ باجی هەڵە و سياسەتی چەوت بدات چونکە لە هەموو دۆخێکدا وەک هێزی پارێزەرو داکۆکيکار لە مەيداندا بوين و بێ وچان خزمەتمان کردووە.. لێرەوە هەمووان ئاگادار دەکەينەوە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی سياسی و ئەو لايەنانەی لەم دۆخە بەرپرسيارن بە فەرمی نەيەنە سەر خەت و موچەی پێشمەرگە لە نزيکترين کاتدا دابين نەکەن ئەوا ئێمە هەلوێستی جدييمان ئەبێت ڕێگری لە هاتوچۆکردنی هەموو ئەو تانکەرانە ئەکەين کە نەوت و ماددە کانزاييکان ئەگوازنەوە و دەستيان بەسەردا ئەگرين و دڵنياشتا ئەکەينەوە کە لە تواناماندا هەيە ئەنجامی بەين..هەروەها داوا لە هەموو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەين بێ جياوازی هەڵوێست وەرگرن و پشتيوانمانبن و بێنە سەر خەت لەسەر ئەم باسە ڕەوايە..
دڵسۆزتان
ليوا/ ئەيوب يوسف سعيد
فەرماندەی دەستەی سەرپەرشتياری ليوای3و7ی تايبەت
#11-02-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,857
Escriba su comentario sobre este artículo!