بەرێوبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر #عەفرین# 170 هاوڵاتی شەهیدبوون و 460یش برینداربوون.
جوان محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین ئاماری ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی ئاشکراکرد، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک لە عەفرین شەهید و برینداربوون.
جوان محەمەد، وتی: لە سەرەتای هێرشەکەی سوپای تورکەوە بۆ سەر عەفرین بۆ ئێستا 170 هاوڵاتی شەهیدبوون و 460ی دیکەش بریندابوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵان.
وتیشی: لە ئەنجامی بۆردومانێکی سوپای تورک بۆ سەر گوندەکانی سەر سنوور لە خانەوادەیەکی عەرەب 25 کەس کوژراون.
جوان محەمەد وتیشی: بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانەکانانەوە بینای چوار نهۆمی ڕووخاوە، هەروەها بەهۆی تپبارانی بەردەوامەوە تیمەکانمان ناتوانن بچنە ناو ناوچە شەڕاوییەکانەوە بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان.
لە کۆتاییشدا وتی: ئێمە وەک تیمی تەندروستی 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژ کاردەکەین بۆ ڕزگارکردنی گیانی هاوڵاتیان، بانگەوازیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دەکەین، کە بە هانامانەوە بێن و گوێبیستی دەنگمان بن.[1]
#17-02-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,554
Escriba su comentario sobre este artículo!