فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، گوندی #فرێرا#-ی سەر بە #جندرێس#-یان بۆردوومانکرد و لەئەنجامدا 8 هاوڵاتی مەدەنیی شەهید و بریندرابوون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی #ئاڤرین# لە #عەفرین#.
ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، گوندی فرێرا-ی سەر بە جندرێس-یان لە عەفرین بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و 6ی دیکەش برینداربوون.
تەرمی شەهیدەکان و بریندارەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین لە ناوەندی عەفرین.
ناوی شەهیدەکانی بەمشێوەیە: #دیانا غازی ساڵح# تەمەن 3 مانگی شیرەخۆرە ومەحمود محەمەد تەمەن 20 ساڵ، هەروەها ناوی بریندارەکانیش بەمشێوەیە: محەمەد سوبحی حەسەن تەمەن 15 ساڵ، سەباح جەمال ساڵح تەمەن 25 ساڵ، فوئاد غازی ساڵح تەمەن 25 ساڵ، سوبحی غازی ساڵح تەمەن 30 ساڵ، خەدیجە موستەفا تەمەن 30 ساڵ و عەبدوڵا داود تەمەن 18 ساڵ.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆش سوپای تورک لە جندرێس کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەنجامدا و لەئەنجامدا 13 هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون، بەهۆی بەردەوامیی هێرشە دژوارەکانیشەوە، تاوەکو ئێستا تەرمی شەهیدەکان لەسەر زەوی ماوتەوە.
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە جندرێس بەردەوامە.
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز: 05-03-2018
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,685
Escriba su comentario sobre este artículo!