سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی #هەڵەبجە# ڕایگەیاند، بەرکەوتوویەکی دیکەی کیمیابارانی هەڵەبجە گیانی لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدانی بریندارانی کیمیابارانی هەڵەبجە گەیشتووەتە 104 کەس.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕاگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی 10-03-2018 بریندارێکی دیکەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەناوی =KTML_Red=لەیلا حەبیبوڵڵا=KTML_End= گیانی لەدەستداوە.
لە سەرجەم هەرێمی کوردستان 972 برینداری کیمیابارانی هەڵەبجە هەن، کە نزیکەی 500 کەسیان لە سنووری هەڵەبجە نیشتەجێن.[1]
#11-03-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,554