سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئه و ئەفسەرە فەڕەنسييە دەکەين کە دوای نواندنی قارەمانيەتييەک بۆ ڕزگارکردنی بارمتەيەکی سڤيل، لە ئەنجامی کارە تيرۆرستييەکەی پێرێی باشووری فەڕنسادا، دوێنێ بە هۆی سەختيی برينەکانييەوە گيانی لە دەست دا، هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی سێ قوربانييەکانی ديکە و گەل و حکوومەتی فەڕەنسا دەکەين، هاودەردی و هاوخەميمان لەگەڵيان دەردەبڕين و بە توندی ئه و کارە تيرۆرستييە ترسنۆکە ئيدانە دەکەين.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#25-03-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,347