دەربارەی ڕووداوی مامۆستا بەڕێزەکە:
1. ئەو ڕووداوەی بەرامبەر مامۆستا بەڕێزەکە لە هەولێر ئەنجام درا، لە ناخەوە هەژاندمی و بە هەموو شێوەیەک پشتگیری دەکەم و خۆم بە پارێزەری بەڕێزیان دەزانم، و بە هیچ جۆرێک لەگەڵ شکاندنی شکۆ و ڕێزی مامۆستادا نیم و پێویستە مامۆستا کە پێگەیێنەری نەوەکانە، هەردەم ڕێزلێگیراو بێت.
2. بەندە بە شەخسی ئەم مامۆستایە دەزانم کێیە و لە کام قوتابخانە خزمەت دەکات، بەڵام لەم بارودۆخەدا زۆر کەس بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن و سیاسەتکردن و فەوزای سیاسی لە کوردستان نانی پێوە دەخوات. دەنا مافی ڕەوای مامۆستایان و ئەو مامۆستا بەڕێزەیە کە داوای شەرعی خۆیان هەبێت، کەچی بەداخەوە تێکەڵ بە بابەتی دیکە دەکرێت، بۆیە ئەم مامۆستایە خۆی حەز ناکات دەرکەوێت و خەڵک بزانێت کێیە. بەڕێزی ناڕاستەوخۆ پەیامی بۆ ئێمە ناردووە کە ئەم ڕەفتارەی کە بەرامبەرم کراوە، لەسەر هیچ دەزگا و لایەن و کەسێک حیسابی ناکەم، بەڵکو خوازیارم یاسا سەروەر بێت و گوزەرانی مامۆستا چاک بکرێت.
3. مامۆستایانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە خزمەتکار و دڵسۆزیان دەبین و ئایندە زۆر گەشە. سوپاس بۆ دڵسۆزی و خۆڕاگریتان.
4. دەزگاکانی پاراستنی ئارامی وڵات بە گشتی بە خوێن و ماندووبوونی خۆیان خزمەتێکی زۆریان کردووە، هەر کەسێک کارێکی نەرێنی بکات، ئەوا نابێت لەسەر کۆی دەزگاکە حیساب بکرێت، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ڕەفتاری کەسییە نەوەک دەزگاکە.
تێبینی:ئەم پەیامەمان ئەمڕۆ لە خزمەت مامۆستایان پێشکەش کرد.
دکتۆر #پشتیوان سادق#
#28-03-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,284
Escriba su comentario sobre este artículo!