بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر خەمبارم بە کۆچی دوایی هەڤاڵ #کاوە کەریم# کارگێڕی لقی 21ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە کاتی بەشدارییکردنی لە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا و کۆچی دوایی کرد. هەڤاڵ کاوە کەریم کادیرێکی نیشتیمانپەروەر و جەماوەری و خۆشەویستی خەڵک بوو. بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کاوە کەریم دەکەم و هاوسۆزی خەمیانم.
لە خودای مەزن داواکارم خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
#04-04-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,847