بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
برای بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی
برای بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی
بەداخ و بەژارەییەکی زۆرەوە، هەواڵی لەناکاوی کۆچی دوای خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ناخەوە هەژاندینی خوالێخۆشبوو جگەلەوەی ڕۆڵەی خانەوادەیەکی خەباتگێڕی گەورەی کوردستان و کوڕی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانیە، خۆشی کەسایەتیەکی تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان بوو، بۆیە کۆچی ناوەختی خەسارەتێکی گەورەیە هاوبەشی خەم و پرسەتانین و لە خوای گەورە داواکارین سەبوری بە بەڕێزتان و بنەماڵەکەی بدات و کۆچکردوش بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّا إِلَيْهِ ڕَاجِعونَ
دلسۆزتان
محەمەد حاجی مەحمود
#02-04-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,674