#محەمەد کەساس#
بەغداد - 2018
هەناسە تیوارەکان، ناوی بەرهەمێکی نوێی شاعیر و نووسەر محەمەد کەساسە، ئەم بەرهەمە کۆمەڵێک دەقی شیعرییە و 29 یەمین کتێبی چاپکراوی نووسەرە، هونەرمەند سەرچڵ شەوقی مۆنتێڤەکانی نەخشاندووە و لە 144 لاپەڕە پێکهاتووە بە تیراژی 1000 دانە لە چاپخانەی کارۆ چاپێکێکی جوان و ناوازە کراوە و لە ئێستادا بە نرخی 3000 دینار لە کتێبخانەی سلێمانی لەبەردەرکی سەرا و کتێبخانەی شێخ ڕەزای تاڵەبانی لە شەقامی پیرەمێرد بەردەستە.
من و عەشق و سلێمانی
سیانەی ژینی بە ئازارین
لەپایزی عومری تارا
وەرزی تەڕی پڕ بەهارین
دەمێک ساڵە بەدڵ دەگریم
بۆ ئایندەی نادیارم
چ بکەم چارەنووسم وایە
دەگۆڕێت بە پاییز بەهارم
ڕۆژێ دێ ئەم ئەوینەی من
دەمگەێنێت بە فەنابوون
یان دەمباتە خەڵوەتگەیەک
یان شێتێکی لانە زەبوون
(زمانی چاو)
دوور لە گیانی تۆ ئەزیزم
ئاسمانی دڵ گەلێک تارە
باخ و گوڵجاڕی عومری من
بێ خەندەی تۆ پڕ لە خارە
وەکو شەونمی دەم بەیان
ڕژایتە سەر پەڕەی دڵم
لە زمانی چاو تێدەگەیت
چونکە زانیت عەشقی گوڵم
Lea el libro: هەناسە تیوارەکان
Total de la descarga:
150 veces
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,285