دواڕۆژ، #ڕێژنە عەلی#
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بۆ جەژنی #نەورۆز#، 185 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و نزیکەی 55 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریش داهاتیان هەبووە.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لەجەژنی نەورۆزدا 185 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچەکانی کوردستان کردووە کە ئەوەش بۆ ئەم دۆخەی کوردستان زۆر باشبووە و ئه و پلانەی وەک دەستەی گەشتوگوزار داڕێژرابوو بەباشی بەڕێوەچوو.
سەبارەت بە داهاتی ئه و گەشتیارانەش، ناوبراو وتی ئێمە بۆ هەر گەشتیارێک وای دەخەمڵێنین کە زیاتر لە 300 دۆلار خەرج دەکات، بۆیە داهاتەکەیان نزیکەی 55 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە، کە ئەوەش بۆ ئێستای کوردستان داهاتێکی زۆر باشە.[1]
#08-04-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,064
Escriba su comentario sobre este artículo!