$باشووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# مەراسیمی 30 ساڵەی #ئەنفال# بەڕێوەچوو، تێیدا داوا کرا، بیرهێنانەوەی کارەساتی ئەنفال بکرێتە هۆکارێک بۆ یەکڕیزیی و تەبایی نێوان لایەنەکان.[2]
- لە شارەکانی باشووری کوردستان، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەو دوو هاوڵاتی خەڵکی سەرێکانیی سەربە کانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستانن، کە هەوڵیاندابوو بچنە باکوری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە ڕفێندراون و پاش ئەشکەنجەدران کوژراون، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزرایەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- هێزەکانی ئەمریکا و ئەوروپا چەند ئامانجێکی سەربازیی سورییان بۆردومانکرد.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,133