لە #زاخۆ# 42 هەزار کەس کارتی دەنگدانیان بۆ دروستنەکراوە، لە شارەکانی دیکەش دەیان هەزار کەس هەمان گرفتیان هەیە و نزیکەی 70%ی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان کارتیان وەرنەگرتووەتەوە، بەرپرسی کۆمیسیۆن لە قەزاکە دەڵێت، دەنگدەران دەتوانن بە کارتی کۆن دەنگ بدەن.
لەبەردەم کۆمیسیۆندا سەتان کەس سەرەیان گرتووە بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدان، پیاوێکی بەتەمەن سکاڵای ئەوە دەکات کە 7 ڕۆژە سەردانی نووسینگەکە دەکات، بەڵام دەستی دەستی پێدەکەن و کارتەکەی بۆ تەواوناکەن. دەنگدەرێکیش لە 02:00ی شەوەوە لەبەردەم کۆمیسیۆندا سەرەی گرتووە، کەچی پێشنیوەڕۆ کارتی پێدراوە.
لە سنووری قەزای زاخۆدا 7 بنکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن هەن، لە سەرەکیترین بنکەدا لە ڕۆژێکدا تەنیا مامەڵەی 50 کەس ڕاییدەکرێ، لەکاتێکدا 50 هەزار کەس لە زاخۆ گرفتی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانیان هەیە.[1]
#22-04-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,452
Escriba su comentario sobre este artículo!