دواڕۆژ، #عیسا عەبدولقەهار#
هەرچەندە #وەزارەتی شارەوانی# میکانیزم و شێوازەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکردووە و سەرجەم حزب و لایەنەکانیشی ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام سەرپێچییەکان بەردەوامن و شارەوانی #هەولێر# دەڵێت لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا، 400 سەرپێچی تۆمارکراون.
بەپێ نوسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، کە بۆ کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی ناردووە، میکانیزم و شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکردووە.
لە نووسراوەکەدا وەزارەتی شارەوانی داوای لە کۆمسیۆن کردووە کە ئه و بارمتە داراییە بۆ حزب و لایەنەکان نەگەڕێنرێتەوە، تاکو حزبەکان سەرپێچییەکان لادەبن و ئەستۆپاکیان لەلایەن شارەوانییەوەکانەوە بۆ دەکرێت.
لەبارەی سەرپێچییەکان لە هەولێر، سامان محەمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن حزب و لایەن و کاندیدانەوە، 400 سەرپێچی تۆمارکراوە کە لەلایەن شارەوانییەکانەوە ئەرشیف دەکرێت و بۆ کۆمسیۆن دەنێردرێت تاوەکو سزای لایەن و کاندیدان بدات.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد کە لەلایەن کاندیدانەوە ئه و مەرج و ڕێنماییانە جێبەجێنەکراوە کە بۆیان دیاریکراوە، لەوانە بەشێکیان له و شوێنانە ڕیکلام و بانگەشیان کردووە کە ڕێگەپێدراو نییە، هەروەها لە شوێنی سەوزایی و لە قەڵاو بازاڕی قەیسەری بانگەشەکراوە کە پێشتر قەدەغەکراوە.[1]
#29-04-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,358
Escriba su comentario sobre este artículo!