فراکسیۆنی پارتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ناوخۆو خانەنشینان،دڵنیا دەکاتەوە لەگەڵ لایەنه پەیوەندارەکانی حکومەت لەسەر خەتین بۆ ئەوەی بەهەر جۆرێک بێت،بەر لەجەژن مووچەی پێشمەرگە وخانەنشینان و هێزەکانی ناوخۆ دابەش بکرێ،هەرچەند لەلایەن دەزگاکانی حکومەت دڵنیاکراوینەتەوە کە،بەپێی سیستەمی تازە 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێ،بەڵام دیسان پێشمەرگە کوردستان پارێزەکان و هێزە ئاسایش پارێزەکان وخانەنشینانی بەڕێز دڵنیا دەکەینەوە کە،هەوڵ وتواناو فشارەکانمان بۆ چارەسەری ئه و بابەتە بەردەوام دەبێت.
هەروەها جارێکیتریش تەئکید لەسەر ئەوە دەکەینەوە بەپێی بڕیاری ژمارە 19ی پەرلەمانی کوردستان دەبێ،پێشمەرگە لەڕیزبەندی یەکەمی دابەشکردنی مووچە بێت نەک لە کۆتایی، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵ و فشارو بەدواداچوونەکانی فراکسیۆنی پارتی بەردەوامن و بەردەوام دەبن.
فراکسیۆنی پ،د،ک
#01-06-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,409
Escriba su comentario sobre este artículo!