ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#، کوژرانی 15 سەربازی تورک و چەتەی لە #عەفرین# ڕاگەیاند.
دەربارەی دوو چالاکیی کاریگەریی شەڕڤانان لە عەفرین، یەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە: لە 13ی ئەم مانگەدا، لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی کیمارا و بەرادە-ی سەربە شارۆچکەی شێراوای عەفرین، شەڕڤانانی یەپەگە گروپێکی چەتەکانی فیرقەی هەمەزەیان کردووەتە ئامانج و ئەوەی ئاشکرابووە، سێ چەتە کوژراون بە ناوەکانی مستەفا عەبدوڵا، محەمەد خالد و ئەحمەد ئەبوو جەراح.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیدا، لە گوندی خالتا-ی سەر بەناوەندی شاری عەفرین، گروپێکی سەربازانی تورکیا و چەتەکان کراونەتە ئامانجی چالاکییەکی کاریگەریی شەڕڤانان، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندراوە کە 12 چەتە کوژراون، دواتر چەتەکان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هاتوون بەهانای چەتەکانەوە، بەڵام ئۆتۆبێلێەکەیان تێکشکێندراوەو چەند چەتەیەکیان کوژراون، کە ژمارەکەیان ڕووننەبووەتەوە.[1]
#15-06-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,386
Escriba su comentario sobre este artículo!