کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ئاشکرای دەکات، بەرهەمی کێڵگەی نەوتی #گەرمیان# یەک ملیۆن تەنی تێپەڕاندووە.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆمپانیای گازپرۆم بڵاویکردووەتەوە، بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەی نەوتی گەرمیان 23 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا کە دەکاتە 3100 تەن.
گازپرۆم ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە بەرهەمی گشتی کێڵگەکە گەیشتوەتە یەک ملیۆن تەن نەوت بەردەوامیش دەبێت لە پەرەپێدانی توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەکە تا دەگاتە 35 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
ناوچەی گەرمیان خاوەنی 7 بلۆکی نەوتیە و یەدەگی نەوتەکەی بە 20 ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت و لە ساڵی 2011 ەوە دەستکراوە بە کارکردن لەکێڵگەی نەوتی گەرمیان و لە ساڵی 2015 پرۆسەی بەرهەمهێنان تیایدا دەستیپێکردووە.[1]
#16-06-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,408
Escriba su comentario sobre este artículo!